وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ئێران یان بەجێ هێشت

وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ئێران یان بەجێ هێشت
پەیامی کورد   ...   وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ئێران یان بەجێ هێشت

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوی کردەوە، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لەڕێگەی ووشکانییەوە ئێران یان بەجێ هێشت و گەڕانەوە بێ ئەوەی بتوانن بچنە ناو وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو ووڵاتە.

ڕۆژی هەینی ٤ی جووڵای ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوی کردەوە، بەهۆکاری ئەمنی، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ئێران یان بەجێهێشت و گەڕانەوە، بەمەش کۆتایی یان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسەکە و ئێران هێنا.

وۆڵ ستریت ژۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی لە ترسی سەلامەتی گیانی خۆیان ئێران یان بەجێهێشت، ڕۆژنامەکە دەشڵێت: تیمەکە لەڕێگەی ووشکانییەوە ئێران یان جێهێشتووە لەگەڵ ئەوەی دوێنێ گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی دەستی پێکردەوە پاش ئەوەی لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو ووڵاتە وەستابوو، ئاماژە بەوەش دەکات، تیمەکە نەیان توانیووە بگەنە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام توانییان چاودێرانی خۆیان بپارێزن.
 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە