هێمای نوێی سووریا پەردەی لەسەر لادرا

پەیامی کورد ... هێمای نوێی سووریا پەردەی لەسەر لادرا
ڕۆژی پێنجشەممە لە مەراسمێک دا بە ئامادەبوونی سیمای سیاسی و سەربازییەکانی حکوومەتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا پەردەی لەسەر ناسنامەی نوێی سووریا لادا؛ ناسنامەیەک کە بە هێمای هەڵۆ و سێ ئەستێرە لە سەروویەوە، پەیامێکی ڕوون بۆ ناوەوە و دەرەوە دەنێرێت: "سووریا دابەش كراو نییە".
ئەو ڕێوڕەسمە دوای حەوت مانگ لە ڕووخانی یەکجاری ڕێژێمی بنەماڵەی ئەسەد بەڕێوەچوو؛ ڕێژێمێک کە زیاتر لە نیو سەدە بە سانسۆر، ئەشکەنجە و گەندەڵی خەڵكی دەچەوساندەوە.
ئەحمەد شەرع لە مەراسیمەکەدا ووتی: “سووریا ماڵی هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکانە، ئێمە سەردەمی تایفەگەری و شەڕی بە وەکالەت و ستەمکاریمان بەجێهێشت، ئەم هێما نوێیە، هێمای گەڕانەوەی سووریا بۆ خۆیەتی”.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




