وەزیری بەرگری ئیسرائیل : تاران ئیتر بۆ ڕێژیم سەلامەت نییە؛ ڕێگە بە گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی سەربازی نادەین

وەزیری بەرگری ئیسرائیل : تاران ئیتر بۆ ڕێژیم سەلامەت نییە؛ ڕێگە بە گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی سەربازی نادەین
پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری ئیسرائیل : تاران ئیتر بۆ ڕێژیم سەلامەت نییە؛ ڕێگە بە گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی سەربازی نادەین

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەرتەشی ئەو ووڵاتە، لە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەیدا بە ناوی "سەرهەڵدانی شێرەکان"، سەرکەوتوو بووە لەوەی بەشە گرینگەکانی بەرنامەی ئەتۆمی و سیستەمی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بكاتە ئامانج و لەناویان ببات.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دوو بەشە گەورەترین هەڕەشە بوون بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل و ئێستا تاڕادەیەکی لەناوچوون.

کاتز هەروەها لە دیدارێک دا لەگەڵ فەرماندەکانی ئەرتەش و هەواڵگری نیزامی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی داهاتووی ئەرتەش پێشگرتن لە دووبارە گەڕانەوە و درووست بوونەوەی دەسەڵاتی نیزامی ڕژیمی ئێران ە.

بە ووتەی ناوبراو، ئیسرائیل ڕاستەوخۆ هێرشی لە تاران ئەنجام داوە و زیانی بە ژێرخانی چەک و ئامانجە حکوومەتییەكان گەیاندووە.

هەروەها ووتی : ئەرتەش دەبێت ئامادە بێت لە ئەگەری پێویست دا لە ئاسمانی تاران دا سەروەختی سەربازی خۆی بپارێزێت و ڕێگە نەدات ڕێژیم جارێکی دیكە ببێتەوە هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە.
 

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە