ناتانیاهوو : ئەوانەی دەیانویست بمکوژن هەڵەیەکی گەورەیان کرد

ناتانیاهوو : ئەوانەی دەیانویست بمکوژن هەڵەیەکی گەورەیان کرد
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : ئەوانەی دەیانویست بمکوژن هەڵەیەکی گەورەیان کرد

"بێنیامین ناتانیاهوو "، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئێوارەی ڕۆژی شەممە دوای ئەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەر شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە قەیسەرە، بانگەشەی کرد : "گرووپەکانی بە وەکالەتی ئێران کە ئەمڕۆ هەوڵیان دا من و هاوسەرەکەم تیرۆر بکەن، هەڵەیەکی گەورەیان کرد". هەوڵی تیرۆرکردن نابێتە هۆی ئەوەی من و ئیسرائیل لە درێژەدان بە شەڕەکەمان لە دژی دوژمنەکانمان بوەستێنین.

بێنیامین ناتانیاهوو ڕایگەیاند : بە ئێرانییەکان و هاوبەشەکانیان دەڵێم، هەرکەسێک زیان بە هاووڵاتیانی ئیسرائیل بگەێنێت، باجێکی قورس دەدات.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە لوبنانەوە فڕیوە ڕاستەوخۆ خۆی بە ماڵی بێنیامین ناتانیاهوو لە قەیسەر لە باکووری تەلئەڤیڤ کەوتووە.

نووسینگەی ناتانیاهوو ڕایگەیاندووە کە ئەو و هاوسەرەکەی لە کاتی هێرشەکەدا لە ماڵەکەی خۆیان لە قەیسەری ئامادە نەبوون.

سوپای ئیسرائیل سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ڕێگرییان لە 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە لوبنانەوە فڕیون، بەڵام سێیەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕاستەوخۆ بەر باڵەخانەیەکی قەیسەری کەوتووە.

هەروەها ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کە قەیسەری کردۆتە ئامانج، مەودای ٧٠ کیلۆمەتر لە لوبنانەوە ڕۆیشتووە.

ڕۆژنامەی مەعاریڤ هەروەها نووسیویەتی: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەمە سێیەم جارە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حێزبۆڵڵا سەرکەوتوو بن لە چوونە ناو قوڵایی ئیسرائیل.

ناتانیاهوو کە نزیکەی ٥٠ هەزار فەلەستینی شەهید کردووە و هیچ کام لە ئامانجەکانی بەدی نەهێناوە، دوژمنەکانی بە "تیرۆریست" ناوبرد و ووتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە لەناوبردنی تیرۆریستان و گەڕاندنەوەی دیلەکان لە غەززە و دانیشتووانی خۆمان بۆ باکوور دەگەڕێنینەوە.

بانگەشەی کرد : هەموو ئەو ئامانجانەی شەڕ کە دامانڕشتووە بەدی دەهێنین و بارودۆخی ئەمنی ناوچەکەمان بۆ چەندین نەوە دەگۆڕین.