ناتانیاهوو بۆ سەرۆک وەزیرانی هێندووستان : بەپەرۆشم بۆ بینینت

پەیامی کورد ... ناتانیاهوو بۆ سەرۆک وەزیرانی هێندووستان : بەپەرۆشم بۆ بینینت
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ هاوتا هێندییەکەی نارد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مەشرەق، بە پشت بەستن بە ڕووسیا ئەلیوم، بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ نارێندرا موودی هاوتا هێندییەکەی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی لێکرد و بە "هاوڕێی ئازیز" ناوی برد.
لەم پەیامە ڤیدیۆییەدا ناتانیاهوو ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی موودی و پەیوەندییەکانی نێوان هێندووستان و ڕژێمی ئیسرائیل کردووە و بە موودی ووتووە: "پێم خۆشە بەم زووانە بتبینم، دەتوانین پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەرەو بەرزترین ئاست ببەین".
پەیوەندییەکانی نێوان هێندووستان و ڕژێمی ئیسرائیل لەم دوایی یانەدا شاهیدی پێشهاتەکانی بواری بازرگانی و ئابووری بووە. هێندووستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە بەئامانج کردنی خەڵکی سڤیل لە غەززە، هەوڵی داوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلئەڤیڤ بپارێزێت.
هەروەها تەلئەڤیڤ لە کاتی پێکدادانی سەربازی نێوان هێندووستان و پاکستان لایەنگری هێندووستانی کرد.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




