واشنتۆن دۆسیەی زیندانیانی سووری لە لوبنان دەکاتەوە

واشنتۆن دۆسیەی زیندانیانی سووری لە لوبنان دەکاتەوە

 

جۆ ویلسۆن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، پرسی زیندانییە سیاسییە سوورییەکان کە لە لوبنان دەستبەسەرکراون، هێنایەوە بەرچاو و داوای لە حکومەتەکانی بەیروت و دیمەشق کرد، میکانیزمێکی هاوبەش دابمەزرێنن بۆ خێراکردنی ئازادکردنیان. ئەم هەنگاوە بووەتە هۆی سەرلەنوێی بەرژەوەندی سیاسی و دیپلۆماسی لەم بابەتە ئاڵۆزەدا.

لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، ویڵسن ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ چەند زیندانییەکی سیاسی سوریا لە ناو زیندانی ڕۆمیە قسەی کردووە، کە "تەنها بەهۆی دژایەتیکردنی ڕژێمی سوریا" ڕاگیراون، وەک خۆی دەڵێت، دووپاتیکردەوە کە حزبوڵڵا بەرپرسیارە لە دەستبەسەرکردنیان.

ئەو کۆنگرێسمانە ئەمریکییە داوای لە حکومەتی لوبنان و سوریا کرد بە خێرایی هەنگاو بنێن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زیندانیانە بۆ وڵاتەکانیان، جەختیشی لەسەر پێویستی لوبنان کردەوە کە بەڵێنەکانی لەگەڵ ئەمریکا جێبەجێ بکات و پێش کۆتایی ئەمساڵ داماڵینی چەک لە حزبوڵای لوبنان جێبەجێ بکات.

ئەم لێدوانەی ویڵسن دوای چەند هەفتەیەک دێت کە مەزهەر ئەلوەیس وەزیری دادی سوریا لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا سەردانی بەیروت کرد و بە سەرۆکایەتی شاندێکی دادوەری بوو. لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ هاوتا لوبنانییەکانیدا باسیان لە دۆسیە دادوەرییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، کە بە پلەی یەکەم دۆسیەی دەستبەسەرکراوی سورییە.

لە میانەی سەردانەکەدا، شاندی سوریا داوای مۆڵەتی سەردانی زیندانی ڕومیە و ڕادەستکردنی ژمارەیەک بەرپرسی پێشووی داواکراو لە دیمەشق و گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمێکی دادوەری بۆ ڕادەستکردنی دەستگیرکراوەکانی پەیوەست بە ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی سوریا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری خێراکردنی دادگاییکردن بۆ ئەو دەستگیرکراوانەی کە لە دۆسیە ئەمنییەکان لە ناوخۆی لوبنان تێوەگلاون.

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە