ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : سەردانەکەی میری قەتەر بۆ تاران پەیوەندی بە نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریکاوە نییە.

پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : سەردانەکەی میری قەتەر بۆ تاران پەیوەندی بە نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریکاوە نییە.
لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو دوو هاووڵاتییە بەریتانییەی لە کرمان دەست بەسەرکراون، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ەوە هەیە ، ئێمە لەم بابەتە ئاگادار کراینەوە و کۆبوونەوەیەکی کونسووڵگەریمان لە نێوان باڵیۆز و هاووڵاتییانیان هەماهەنگ کرد. سەبارەت بە ووردەکارییەکانی بابەتەکە ئەم پرسە ڕایگەیاند ، بەو پێیەی بابەتی دادوەرییە، پێشنیار دەکەم لەگەڵ ووتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری بەدواداچوون بکەن. هەروەها لە ووڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا سەردانەکەی ئەمیری قەتەر بۆ ئێران بە مەبەستی ناردنی پەیامی دانووستانە بۆ ئێران لەگەڵ ئەمریکا ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ووتی : نەخێر، سەردانەکەی میری قەتەر بۆ تاران پەیوەندی بە نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریکاوە نییە.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە




