وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی مووشەکی تاکتیکی بە ژاپۆن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی مووشەکی تاکتیکی بە ژاپۆن
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی مووشەکی تاکتیکی بە ژاپۆن

پێنتاگۆن ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەگەری فرۆشتنی مووشەکی تاکتیکی بە ژاپۆن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەگەری فرۆشتنی مووشەکی تاکتیکی بە ژاپۆن بە بەهای ٣٦٠ ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، وەزارەتەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم مووشەکانە لەگەڵ کەرەستەی دیکە بە ژاپۆن دەفرۆشرێن.

هەروەها پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە بەڵێندەری سەرەکی بۆ ئەگەری فرۆشتنی ئەم ئامێرە سەربازییە بە ژاپۆن کۆمپانیای RTX Corp کە مووشەکی تاکتیکی ڕۆڵینگ ئایرفرێم مووشەکی بلۆکی ٢ بی « Rolling Airframe Missile Block ۲B» و ئامێرەکانی دیکەی پەیوەندیدار درووست دەکات.