وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێک کە 11 ملیۆن حەبی کاپتاگۆنی هەڵگرتبوو لە لوبنانەوە ڕاگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێک کە 11 ملیۆن حەبی کاپتاگۆنی هەڵگرتبوو لە لوبنانەوە ڕاگەیاند


پەیامی کورد- دیمەشق

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتیی سوریا دوێنێ سێشەممە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی ڕاگەیاند کە ١١ ملیۆن حەبی کاپتاگۆنی هەڵگرتبوو کە لە خاکی لوبنانەوە هاتبوو و بەرەو پارێزگای حومس دەڕۆیشت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەت بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو کەسانەی دەستیان لە ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی مادەی هۆشبەردا هەبووە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی سوریا پووچەڵکردنەوەی دوو هەوڵی دابەشکردن و قاچاخی مادەی هۆشبەری لە پارێزگاکانی دەرعا و دێرەزۆر ڕاگەیاند.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە