وەزیری بەرگری ئیسرائیل : حەماس و توونێلەکانی لە ناودەبەین
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل : حەماس و توونێلەکانی لە ناودەبەین
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕایگەیاند، بە سوپای ووڵاتەکەیان ڕاگەیاندووە گشت توونێلەکانی حەماس لە ناو ببەن، چوونکە نەمانی توونێلەکان واتە کۆتایی حەماس.
هەینی، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕایگەیاند، لە لەناوبردنی توونێلەکانی حەماس بەردەوام دەبن، تاوەکوو هەموو توونێلەکان وێران دەکەن، چوونکە کۆتایی ئەو توونێلانە کۆتایی حەماس دەگەێنێت.
ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە دوای ئەوە دێت، ستیڤ ڤیتکاف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاندبوو، واشینتۆن لە فشارەکانی بۆ سەر ئیسرائیل کردنەوەی ڕێڕەوێک بۆ ئەو چەکدارانەی حەماس کە لە ناو توونێلەکاندا گیریان خواردووە بەردەوامە، لە بەرانبەردا چەکدارەکان چەکەکانیان دادەنێن، ئەمەش وەکوو پرۆسەیەکی ئاڵوگۆڕە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس.
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە