پوتین میدالیای پووشکین بە زانای کورد دکتۆر ڕەشاد میران بەخشی

پوتین میدالیای پووشکین بە زانای کورد دکتۆر ڕەشاد میران بەخشی


ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە میانی مەراسیمێکی تایبەتدا لە کرێملین، مەدالیای پوشکینی بە پڕۆفیسۆر ڕەشاد میران، زانا و کەسایەتی بەناوبانگی کورد بەخشی.
پرۆفیسۆر و کۆمەڵناس ڕەشاد میران، یەکەمین کوردە کە ئەم خەڵاتە وەربگرێت. 
ڕێوڕەسمەکە ڕۆژی سێشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی یەکگرتوویی نیشتمانی ڕووسیا بەڕێوەچوو. ڕێوڕەسمی خەڵاتکردنی دەوڵەتی فیدراڵی ڕووسیا لە کۆشکی کرملین بەڕێوەچوو.
ئەم خەڵاتە کە بەناوی شاعیری ڕووسی ئەلێکساندەر پوشکینەوە ناونراوە، لە ساڵی ١٩٩٩ەوە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە بەشدارییەکی بەرچاویان لە لێکۆڵینەوە و پاراستن و بەرەوپێشبردنی کولتوری ڕووسیا لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەر و زانستە مرۆییەکاندا کردووە.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە