کۆبوونەوەی بەپەلەی سەرکردەکانی ئەورووپا لە میانەی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا لە ڕیاز

کۆبوونەوەی بەپەلەی سەرکردەکانی ئەورووپا لە میانەی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا لە ڕیاز
پەیامی کورد   ...   کۆبوونەوەی بەپەلەی سەرکردەکانی ئەورووپا لە میانەی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا لە ڕیاز

ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ لە کۆشکی ئەلیزە لە پاریس پێشوازی لە ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەکات، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەیەکی نافەرمی سەرکردەکانی ئەورووپا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئۆکراین و ئاسایشی ئەورووپا. 
سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی دووشەممە پەیوەندی بە سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا و بەریتانیاوە کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە کۆشکی ئەلیزە بۆ تاوتوێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین و ئاسایشی ئەورووپا.
لە هەمان کاتدا کرێملین لە ١٧ی شوباتدا ڕایگەیاند کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی شوبات لە ڕیازی پایتەختی سەعوودیە لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەیان لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەیان لەگەڵ شاندێکی باڵای ڕووسیا کۆببنەوە و وتووێژ بکەن.

دیمیتری پیسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا لایەنەکان باس لە گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا و دانووستان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی شەڕی ئۆکراین دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کۆبوونەوەیە ڕێگە خۆشدەکات بۆ کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترامپ و ڤلادێمیر پووتین.

ئیدارەی ترامپ دەیەوێت بەم نزیکانە کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت و کار لەسەر دەستپێکردنی ئاگربەست لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دەکات.هەفتەیەک ماوە بۆ سێهەمین ساڵیادی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراین و شەڕی ئۆکراین دەچێتە ساڵی چوارەمی خۆیەوە.

لە ماوەی سەرۆکایەتی بایدن، حکوومەتی ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی ڕووسیا پچڕاند و گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی بە مەرجی کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ڕووسیا لە خاکی ئۆکراین.

هەروەها لە پاریس، پێشنیوەڕۆی دووشەممە، سەرکردەکانی فەڕەنسا، ئاڵمانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، پۆڵەندا، ئیسپانیا، هۆڵەندا، دانیمارک و یەکیتی ئەورووپا باسیان لە ئاسایشی ئەورووپا و ڕۆڵی وڵاتانی ئەورووپا کرد لە دابین کردنی ئاسایشی ئۆکراین .

کۆبوونەوەی پاریس هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئیدارەی ترامپ، کۆشکی سپیش ​​ڕاستەوخۆ لەگەڵ کرێملین، بەبێ دەستوەردانی ئەورووپا، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین چووەتە دانووستانەوە.

پێدەچێت پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا لە 12ی شوباتی ئەمساڵدا، ئەندامانی دیکەی ناتۆ و بەرپرسانی باڵای ئۆکراین ی تووشی سەرسووڕمان کردبێت.

بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی شوبات ڕایگەیاند کە پرۆسەی دانووستان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین هێشتا بە جیددی دەستی پێنەکردووە و کیێڤ و ووڵاتانی دیکەی ئەورووپاش بەشداری دەکەن ئەگەر دانووستانەکان بەرەو پێش بچێت.

ئۆکراین بانگهێشتی دانووستانەکانی ڕۆژی سێشەممەی نێوان کاربەدەستانی ئەمریکا و بەرپرسانی ڕووسیا نەکرا و سەرۆکی ئۆکراین یشش ووڵامی دایەوە و ڕایگەیاند کە دەرئەنجامی ئەو دانووستانانە قبووڵ ناکەین کە بەرپرسانی ئۆکراین تێیدا ئامادە نەبوون.

ترامپ ڕۆژی یەکشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە زێلێنسکی بەشداری لە دانووستانەکان دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین .

هەروەها بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ژەنەڕاڵ کیس کیلۆگ، نێردەی تایبەتی حکوومەتی ئەمریکا بۆ ڕووسیا و ئۆکراین بگاتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین و تاوتوێی "گەرەنتی ئەمنی" بکات. زێلێنسکی هیوای خۆی دەربڕی کە دوای گەڕانەوەی نێردەی تایبەت بۆ ئەمریکا، ڕێککەوتنێک بکرێت بۆ هەماهەنگی کردنی کاتی دیدارەکەی زێلێنسکی لەگەڵ ترامپ.

ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە