ئەمریکا : بوونی کوردستانێکی خۆڕاگر و بەهێز لە بەرژەوەندی هەمووانە

پەیامی کورد ... ئەمریکا : بوونی کوردستانێکی خۆڕاگر و بەهێز لە بەرژەوەندی هەمووانە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : سەردانەکەی مەسروور بارزانی بۆ واشینتۆن، نیشانەی خواستی ئەمریکایە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان.
پێنجشەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، تامی برووس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: بوونی ھەرێمی کوردستانی خۆڕاگر و بەھێز لە بەرژەوەندی ھەمووانە.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بۆ واشینتۆن، ڕایگەیاند: سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ واشینتۆن، نیشانەی خواستی ئەمریکایە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان.
لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، تامی برووس، ئاشکرای کرد، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر فراوانکردنی وەبەرھێنان کۆ دەبنەوە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




