ڕاوێژکاری باڵای دۆناڵد ترامپ سەردانەکەی مەسروور بارزانی بە سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو ناوبرد

ڕاوێژکاری باڵای دۆناڵد ترامپ سەردانەکەی مەسروور بارزانی بە سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو ناوبرد
پەیامی کورد   ...   ڕاوێژکاری باڵای دۆناڵد ترامپ سەردانەکەی مەسروور بارزانی بە سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو ناوبرد

مەسعەد بوڵس، ڕاوێژکاری باڵای دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئێوارە خوانێکی بۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشینتۆن ڕێکخست، لە ئێوارە خوانەکەش دا، ڕاوێژکاری باڵای دۆناڵد ترامپ سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەمریکا  بە سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو ناوبرد.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025 لە واشینتۆن، بە ئامادەبوونی مەسعەد بوڵس ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرا.

لە ئێوارەخوانەکەدا، کە ژمارەیەک لە کەسایەتی ناسراوی ئەمریکا ئامادەی بوون، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک ترامپ، لە ووتەیەکدا، بەخێرهاتنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و سەردانەکەی بۆ ئەمریکای بە سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو ناوبرد، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا جەختیشی لە بەهێزترکردنی پەیوەندی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت لە ووتەیەکدا سوپاسی میواندارییەکەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان پێزانینی زۆری بۆ هاوکاری و پشتیوانی و دۆستایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە و خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنەین لە هەموو بوارەکاندا.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە