باڵیۆزخانەی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکانی سەر خۆرمەڵە و سەرسەنگ ڕاگەێندراوێكی بڵاوکردەوە

پەیامی کورد ... باڵیۆزخانەی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکانی سەر خۆرمەڵە و سەرسەنگ ڕاگەێندراوێكی بڵاوکردەوە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، پێویستە حکوومەتی عێراق ڕێگری لە میلیشیاکان و گرووپە چەکدارەکان بکات.
سێشەممە 15ـی تەمووزی 2025، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە پەیامێکدا، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، لە پەیامەکەش دا دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دوایی یە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی 14 و 15 مانگی تەمووزیش ەوە بۆ سەر ژێرخانی گرینگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمەڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە حکوومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە میلیشیا و گرووپە چەکدارەکانی دیکە بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناوخۆی ووڵات دا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتییەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتوی عێراق دا کردووە.
باڵیۆزخانەکە پێی وایە، ئەو ھێرشانە قبووڵ کراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عێراق بۆ سەرنج ڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی. دەڵێت، ھانی حکوومەتی عێراق دەدەین لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕووبەڕووی بەرپرسیارییەتیان بکاتەوە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تەمووزی 2025، لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسنگ، لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک."
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




