ڕاگه‌ێندراوێک له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ەوه

پەیامی کورد ... ڕاگه‌ێندراوێک له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ه‌وه
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجیاكان له هه‌رێمى كوردستان.
دەقی ڕاگهێندراوەكەی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجیاكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتییان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه.
حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق پێویسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێویست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزینه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانیان. ئه‌و هێرشانه سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ری ووڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆیى و بیانى ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٥/٧/١٥
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




