بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با : "له به‌هاری ئه‌مساڵ 500 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێت"
پەیامی کورد ... بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با : "له به‌هاری ئه‌مساڵ 500 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێت"
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، "به‌پێی پلانی حكوومه‌ت تا كۆتایی ساڵی داهاتوو كاره‌با ده‌بێته 24 كاتژمێری، به‌هاری ئه‌مساڵیش 500 مێگاواتی دیكه به‌رهه‌م دێت."
كامیل قه‌زاز، بریكاری وه‌زاره‌تا كاره‌با ڕایگه‌یاند "به‌پێی پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ڕووناكی، تا كۆتایی ساڵی 2026 كاره‌بای نیشتمانی ده‌بێته 24 كاتژمێر، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیددییه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی و چاره‌كردنی كێشه‌ی كاره‌بای نیشتمانی."
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌شڵێت "هه‌وڵەكانی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامن بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی كاره‌با، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ دابین كردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری سه‌ركه‌وتوو بووه."
له‌باره‌ی زیادكردنی به‌رهه‌میش كامیل قه‌زاز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پلان هه‌یه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می كاره‌با و یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت پڕۆژه‌ی خورمه‌ڵه‌یه كه به‌هاری ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و 500 مێگاوات له به‌رهه‌می كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بێت."
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە