بەردەوامی دەست بەسەربوون و ناڕوونی چارەنووسی ئەفشین حسێن پەناهی
پەیامی کورد ... بەردەوامی دەست بەسەربوون و ناڕوونی چارەنووسی ئەفشین حسێن پەناهی
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی و بەندکراوی سیاسی پێشوو، تا ئێستا زانیارییەک لە بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
ئەفشین حسێن پەناهی، برای ڕامین حسێن پەناهی كە لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە لەسێدارە درا، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ شوێنی کارەکەی بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەست بەسەرکردن هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەفشین و ماڵەکەیان پشکنیوە.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە