نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له باڵیۆزى نوێى هێندووستان كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له باڵیۆزى نوێى هێندووستان كرد
سێشه‌ممه 2025/1/28 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سوومێن باكچى، باڵیۆزى نوێى هیندووستان له عێراق، پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونى لێ كرد و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هیندووستان له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى نوێى هیندووستان، وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵی به ده‌ست به‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ووڵاته‌كه‌ى به بایه‌خ و گرینگییه‌وه له‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ڕوانێت.
دۆخى گشتی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه كونسووڵى گشتی هیندووستان له هه‌رێمى كوردستان و جێگره‌كه‌ى، ئاماده‌ى بوون.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە