سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا كرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا كرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا كرد

چوارشەممە ٢٠٢٥/١/٢٩ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، دەربارەی پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی ھەولێر - بەغدا، ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دۆخی سووریا و ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی گفتوگۆی ھەولێر - بەغدا و تیمەکانی ھەردوولایان تاوتوێ کرد و ھاوڕا بوون لەسەر گرینگی بەردەوامی گفتوگۆی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای لێکگەیشتن و دەستوور.

ھەردوولا بیروبۆچوونیان دەربارەی دۆخی سووریا و دوایین پێشھاتەکانی و پرسی کورد لەو ووڵاتە تاوتوێ کرد. لەمبارەیەوە، جەختیان لە گرینگی تەبایی و یەکدەنگیی کورد و پاراستنی مافەکانی تەواوی پێکھاتە جیا‌جیاکان لە سووریای نوێدا کردەوە.

گرینگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆر و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە کونسووڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە