هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پرۆسەی چاکسازی هێزی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد

پەیامی کورد ... هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پرۆسەی چاکسازی هێزی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد
چوارشەممە لەچوارچێوەی ھەنگاوەکان بۆ چاکسازی کردن لە ھێزەکانی پێشمەرگە و بەرەوپێش چوونەکان، ھەردوو شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەو شاندی ھاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسی ئەمریکا لە سەرۆکایەتی ھەرێم کۆبوونەوە.
چوارشەممە ٢٠٢٥/٤/٣٠ لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و شاندێکی ھاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسی ئەمریکا، سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە، بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی دوا ھەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی، گرینگی پرۆسەکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی، دووپات کرایەوە. سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داھاتوو، جەخت لە ھاوکاری و ھاوکاری ھاوبەشی نێوان ھەردوولا بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە، کرایەوە.
دۆخی گشتی ناوچەکە و پێشھاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




