پەیامی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران ەوە

پەیامی کورد ... پەیامی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران ەوە
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیھانی کرێکاران دا دووپاتی دەکاتەوە کە داکۆکی دەکات لە مافی کرێکاران و پەیامی پیرۆزباییش ئاراستەی تەواوی کرێکارانی جیھانی کرد.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم.
ڕێز و پێزانینێکی زۆرم بۆ ماندووبوون و ئەرک و بەشداری کارای کرێکارانی کوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بونیاتنانی ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستاندا ھەیە.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا، ھەوڵی زۆری داوە و کاری کردووە لەپێناو باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لەم ڕووەشەوە، پابەندبوونی خۆمان بە داکۆکیکردن و دابینکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندرووستی و سەلامەتی پیشەیی و مافە یاساییەکان و باشترکردنی ھەلومەرجەکانی کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.
ڕۆژی جیھانی کرێکاران پیرۆز بێت و ھیوادارم ھەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و تەندروست بن.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




