سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا کرد

چوارشەممە 30ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و گوزەرانی هاووڵاتییان و پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە نەینەوا کرا و جەختیش لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکانی ئەو پارێزگایە کرایەوە.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە