ئەنجوومەنی وەزیران دوو تەوەری تاوتوێ کرد

پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی وەزیران دوو تەوەری تاوتوێ کرد
چوارشەممە، ٣٠-٠٤-٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەری سەرەکی کرا :
تەوەری یەکەم:
خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی پەیوەندیدار بە گفتوگۆ و دانووستانەکانی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی گشتی عێراقی فیدراڵ و دەرئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێکەوتی ١٩-٠٤-٢٠٢٥، لە شاری بەغدا و دوا کۆبوونەوەی ھاوبەشی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لە ڕێکەوتی ٢٠-٠٤-٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ بەرھەمھێنان.
تەوەری دووەم:
خستنەڕووی پێشنیاری ڕەشنووسی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینی گشتی لە ھەرێمی کوردستان لەبەر تیشک خستنەسەر یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (٩)ـی ساڵی ٢٠١٤ و بڕیاری دادگای فیدراڵی لەمبارەیەوە، بە ھۆی بەرفراوانبوونی سنووری دەسەڵات و ئەرک و چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی.
ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە




