بەڕێوبەری تۆمارکردنی خانووبەرە زانیاری لەبارەی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران دەخاتەڕوو

پەیامی کورد ... بەڕێوبەری تۆمارکردنی خانووبەرە زانیاری لەبارەی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران دەخاتەڕوو
بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرەی میری دەڵێ، پرۆسەی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران بگاتە لامان تیمی تایبەت بە بەڕێوبەرایەتی خۆمان ھەیە و یەکسەر دەست بە تاپۆکردنیان دەکرێت.
د. لوقمان عومەر، بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە، ڕایگەیاند، "ھێشتا پرۆسەی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران نەگەیشتووتە بەڕێوەبەرایەتیەکەی ئێمە، چوونکە ئەو زەویانەی دابەش دەکرێن بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕن و دوای دابەشکردنیان ووردبینیان بۆ دەکرێت، زەویەکانی پارچەی گەورەن دواتر ئیفراز دەکرێن و دەکرێنە پارچە پارچە ئینجا ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە دەکرێن و پرۆسەی تاپۆکردنیان بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە ووتیشی، "ھەرکاتێک ڕێکارەکان لە شارەوانی تەواو بوون و گەیشتە لای ئێمە ئەوە تیمی خۆمان ھەیە و یەکسەر دەست بە پرۆسەی تاپۆکردنیان دەکرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمانەوە.
پەیوەست بەو پارەیەی لەکاتی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران وەردەگیرێت د. لوقمان عومەر ووتی، "ئەو زەویانەی بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێن نرخی تاپۆکردنیان دیاریکراوە لە سەنتەری پارێزگا چەندە و لە قەزا و ناحیەکانیش چەندە، بەڵام پارەیەکی زۆر نیە.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




