سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شاندی دانووستانکاری هەرێم کۆ دەبێتەوە

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شاندی دانووستانکاری هەرێم کۆ دەبێتەوە
یەکشەممە 8/31 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،لەگەڵ شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێم لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ خستەڕوو و ئاماژەیان بەوە دا کە داتا و زانیاری تەواویان پێشکەش کردووە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەموو کێشە و بابەتەکان داوە.
کۆبوونەوەکە جەختی لە گرینگی بەردەوام بوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی ڕێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووری و یاسایی یەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




