وەزیری تەندرووستی دوایین زانیاری سەبارەت بە دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەخاتەڕوو

وەزیری تەندرووستی دوایین زانیاری سەبارەت بە دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەخاتەڕوو
پەیامی کورد   ...   وەزیری تەندرووستی دوایین زانیاری سەبارەت بە دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەخاتەڕوو

وەزیری تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی ھەموو ڕێکارەکانی تەواو بووە و لەماوەیەکی نزیک دا دەست بەکار دەبن.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێک دا ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەمساڵ یەکەم ساڵە دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دواکەوت بەھۆی ئەوەی بوودجە و میلاکی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراندن و خشتەکانی بوودجە و ھەوڵدان بۆ وەرگرتنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراندن نیە، کە ئێمەش مافی خۆمان ھەیە لە ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، بەڵام ھەر خەریکین و تا ئێستاش نەیانکردووە.

وەزیری تەندرووستی ئاماژە بەوە دەکات، بە سوپاسەوە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران زنجیرەی دامەزراندنی پزیشکانی ڕاگەیاند، واتا تەنھا دامەزراندن نیە بەڵکوو دەبنە خاوەن کاری خۆیان و ڕاھێنانە بۆ پزیشکانی داھاتوو بەتایبەت ئەو خولەی نیشتەجێی خولاو ڕانەوەستێت.

دکتۆر سامان بەرزنجی ووتیشی، دەرچووانی پزیشکی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ لە ئەنجوومەنی ڕاژەش ھەموو ڕێکاری تەواو بووە و فەرمانی دامەزراندنیان ھەیە و لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا لە ڕۆژانی داھاتوو دەست بەکار دەکەن.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە