بەڕێوبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەست بەکاربوو

بەڕێوبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەست بەکاربوو
پەیامی کورد    ...   بەڕێوبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەست بەکاربوو

پێنجشەممە 2025.8.14، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.هێمن میرانى، بەڕێوبەرى گشتی دیوانى وەزارەتى ناوخۆ و لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوبەرى گشتی پۆلیس هەرێم و لیوا دیدار عمر، بەرێوبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم و ژمارەیەکى تر لە ئەفسەران و پلەداران، لە ڕێورەسمیکدا، عمید كامل محمد باقر، لە شوێنى عەمید شوان عارەب، وەک بەرێوبەرى پۆلیسى هەولێر دەست بە کاربوو.

له‌ ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە عەمید شوان عارەب، كە لە ماوەی کارى رابردوویدا وەك بەڕێوبەری پۆلیس ڕۆڵی دیارى ھەبووە لە بەرقەرارکردنى یاسا و پاراستنى ئارامى و ئاسایشی شارى ھەولێر، ئەرک و کارەکانى بەرز نرخاند و هیواى سەرکەوتنی لە کارى داهاتووی دا بۆ خواست، ھەروەھا پیرۆزبایی لە عمید كامل محمد باقر، کرد وەک بەڕێوبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر و ھیوای سەركەوتنی لە ئەرک و کارەکانی دا بۆ خواست.

ئەوە جگە لەوەى جەخت لە هەموو پاڵپشتی و پشتیوانیەکی وەزارەتى ناوخۆ و پارێزگاى هەولێر و بەڕێوبەرایەتى گشتی پۆلیس بۆ بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر کرایەوە، لە پێناو بەرقەرارکردنى یاسا و پاراستنى ئارامى و ئاسایشی شارى ھەولێر و پارێزگاریکردن لە سەلامەتی و سەر و ماڵ و گیانى هاووڵاتییانى.

ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە