سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کەسایەتی سیاسی سووریا مەحموود موسەڵڵەت کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کەسایەتی سیاسی سووریا مەحموود موسەڵڵەت کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کەسایەتی سیاسی سووریا مەحموود موسەڵڵەت کرد

سەرۆک بارزانی پیشوازی لە کەسایەتی سیاسی سووریا، مەحموود موسەڵەت کرد و لەبارەی دۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی سووریا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

ڕۆژی شەممە 16ی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتی سیاسی سووریا مەحموود موسەلڵەت کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە هانی لایەنە سیاسیەکانی سووریا و حکوومەتی سووریا بدرێت کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پشت بە شێوازی دیالۆگ و یەکترقبووڵ کردن ببەستن و گرفت و کێشەکان تێپەڕێنن.

هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە نابێ ناکۆکی نێوان لایەنەکان ببێتە هۆی شەڕی نێوان کورد و عەرەب.

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە