ھێز و لایەنە کریستیانەکان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

ھێز و لایەنە کریستیانەکان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن
پەیامی کورد   ...   ھێز و لایەنە کریستیانەکان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعوود بارزانی، حزب و لایەنە کریستیانەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن.

لە پەیامەکەی لایەنە کریستیانەکاندا ھاتووە، "بەناوی ھاوپەیمانی و حزب و لایەنە کریستیانەکانەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، پارتی ئەو حزبەیە کە ناوەکەی بە مێژووی خەباتی گەلی کوردستانەوە پەیوەستە و کاری لەسەر ھاوبەشی ڕاستەقینە لەگەڵ سەرجەم ئایین و پێکھاتەکاندا لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا کردووە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "بەم بۆنەیەوە دووپات لە شەراکەتی قووڵی مێژوویی برایەتی نێوان گەلی کورد و کریستیان و کلدان و ئاشووری و ئەرمەن دەکەینەوە کە ساڵانێکی زۆرە برا ئاسا پێکەوەژیاون و لە سایەی سەرۆک بارزانی یەوە پەرە بەو برایەتییە دراوە."

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گەورەی لە بەدەست ھێنانی مافەکانی گشت پێکھاتەکاندا ھەیە بەتایبەت لە جێگیرکردنی مافی کریستیانەکان لە دوای ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ لە کوردستان و لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە بەرگری لە کریستیانەکان کردووە و ڕۆڵی باڵای ھەبووە لە جێگیرکردنی مافی کریستیانەکان لە دەستوور کە ئەوەش کارێکی مێژووییە.

ھەر لە پەیامەکەی لایەنە کریستیانەکاندا ئەوەش ھاتووە، لە سایەی سەرۆک بارزانی، کریستیانەکان لە ھەرێمی کوردستان مافەکانیان بەدەست ھاتووە و کوردستان بووەتە پەناگەی گشت کریستیانەکانی عێراق و بۆ پێکھاتەکانی تریش بەھەمان شێوە.

لایەنەکان:

حزبی بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریان

حزبی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدانی

حزبی یەکیتی دیموکراتی کلدانی

دەستەی کارگێڕی ئەرمەنەکان

کۆمەڵەی ئەرمەنی

ھاوبەندی کلدانی

رەوتی شەلاما

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە