سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری بەخشی بە خالید خۆشناو

سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری بەخشی بە خالید خۆشناو
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری بەخشی بە خالید خۆشناو 

لە بەرامبەر کارەکانی و ئەو خزمەتەی پێشکەشی کردووە، سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری بەخشیە سەرمایەدار و وەبەرھێنەر خالید خۆشناو.

شەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٥ لە سەری بڵند سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری بەخشیە سەرمایەدار و وەبەرھێنەر خالید خۆشناو خاوەنی ھێمن گرووپ، لە بەرامبەر ئەو خزمەت و پرۆژانەی بۆ شاری ھەولێر و ھەرێمی کوردستان جێبەجێ کردوون.

خالید خۆشناو خاوەنی ھێمن گرووپە و ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی و گرینگی جێبەجێ کردوون ئەمانە بەشێکن لەو پرۆژانە:

٠ شەقامی ١٢٠ مەتری شاری ھەولێر

٠ شەقامی ١٥٠ مەتری شاری ھەولێر

٠ پرۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ ھەولێر

٠ ژمارەیەک پرۆژەی دیکە کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ژێرخانی ھەرێمی کوردستان کردووە.

مەدالیای بارزانی نەمر بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانە لای سەرۆک بارزانی و گوزارشت لە شۆڕشگێری، خەبات و بەرخودان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەکات، ئەم مەدالیایە بەبێ جیاوازی ئایین، پێکھاتە و ڕەگەز دەبەخشرێت بەھەر کەسێک بۆ کورد و سەرخستنی دۆزەکەی لەھەر بوارێک تێکۆشابێت، ھەڵگرانی ئەم میدالیایە دەبنە جێگەی ڕێزی تایبەت لای سەرۆک بارزانی، لە ئۆرگانەکانی پارتی ڕێزی شایستەیان لێدەگیرێت و لە چالاکیەکان ھاوشێوەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزب مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە