بە هۆی ترس لە هەڵگیرسانی شۆڕشێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دواخرا

بە هۆی ترس لە هەڵگیرسانی شۆڕشێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دواخرا
پەیامی کورد    ...   بە هۆی ترس لە هەڵگیرسانی شۆڕشێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دواخرا

بەپێی هەواڵێک کە لە سەرچاوە ئاگادارکراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی (شاک)ەوە دەستکەوتووە، جێبەجێ کردنی حوکمی "پەخشان عەزیزی"، دواخراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس، ئاریکاری کۆمەڵایەتی و بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە "بەغی" تۆمەتبارکرا. ئەو تۆمەتە دەتوانێت لەسەر ناوبراو ببێتە هۆکاری داسەپاندنی سزای سێدارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان لەم دوایی یانەدا پەخشان عەزیزی، دەرچووی ئاریکاری کۆمەڵایەتی، لەلایەن لقی ٥ی لێپرسینەوەی خانەی دادی ئەمنییەتی ئێڤین لە تاران، بە "بەغی" لە ڕێگەی "ئەندامبوونی لە گرووپە دژبەرەکانی ئێران" تۆمەتبارکرا.

پەخشان عەزیزی لە ماوەی ١٩٣ ڕۆژ دەستبەسەربوونیدا، لە سەرەکیترین مافەکانی خۆی وەکوو دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و بەسەختی لە ژێر فشار داندرابوو.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە