سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆككۆماری ئێران كۆبووەوە

سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆككۆماری ئێران كۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆككۆماری ئێران كۆبووەوە

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆبووەوە.

لە ڕاگەێندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، چوارشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی سووریا کرا.

گرینگی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە