سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.

چوارشەممە 22/1/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دیک شوف، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆ بووەوە، لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی سووریا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر و هەمەلایەنە و بەشداری هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی ووڵاتەکەیاندا.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە