ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی بەبۆنەی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەعسی ھەڵوەشاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان.
ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ھەڵوەشاوەی سەرکردایەتی بەعس، کە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان بە گرینگ و پڕ بایەخ دەزانین، ئەم ھەنگاوە ھەنگاوێکی گرینگە بۆ گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف، چوونکە ماوەیەکی زۆرە زوڵم لە کورد دەکرێت بەتایبەت لە بابەتی داگیرکردنی زەوی و زار.
جێگەی خۆیەتی سوپاسی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکان و سەرجەم ئەو لایانانە بکەین کە ڕۆڵیان ھەبووە تێپەڕاندن و پەسندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە.
ئومێد دەخوازین، ئەم ھەنگاوە، ببێتە ھۆکاری چاککردنەوەی ھەموو ئەو ھەڵانەی دژی ئیرادە و مافی گەلەکەمان کراوە بە درێژایی مێژوو کراوە، پێویستە ئەم ھەنگاوانە بەردەوامیان ھەبێت، بۆ ئەوەی لە ھیچ شوێنێک ماف لە خاوەن ماف زەوت نەکرێت.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە