حکوومەتی هەرێم : 500 فەرمانبەر بۆ فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگهى هەڵەبجە بە شێوەى گرێبەست دادەمەزرێن
پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێم : 500 فەرمانبەر بۆ فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگهى هەڵەبجە بە شێوەى گرێبەست دادەمەزرێن
ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى تەواوبوونى ڕێکارەکانى دامەزراندنى 500 کەس بە شێوەى گرێبەست، بۆ فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگهى هەڵەبجە ڕاێدەگەێنێت. ئەمەش لەسەر فهرمانى مهسروور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، لەپێناو دابینکردنى میلاکى پێویست بۆ دامودەزگهکانى سنوورى پارێزگهى هەڵەبجە، بە مەبەستى باشتر ڕاییکردنى کاروبارى هاووڵاتیيان.
وێنەیەک لە فەرمانى ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنى وەزیران، تایبەت بە دامەزراندنى ناوبراوان بۆ کارى پێویست ئاراستەى ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى کراوە و لە ئێستادا زانیاري پەیوەست بە شوێنى دەوامى فەرمى ناوبراوان لە لایەن ئەنجوومەنى راژەى گشتى بە فەرمى ڕەوانەى پارێزگاى هەڵەبجەدەکرێت بەمەبەستى جێبەجێکردنى ڕێکارە کارگێڕییەکانى پەیوەندیدار بە دامەزراندنیان بە پێى ڕێنمایی ژمارە (10) ساڵى 2019.
شایانى ئاماژەیە (48) کەس لە کۆى ئهو 500 فەرمانبەره کەس وکارى پلەیەکى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانن و لە سیستەمى خاڵبەندی گشتى، خاڵى تایبەتیان بۆ دیارى کرابوو وێڕاى ئەوەى ڕەچاوى (یاساى ماف و ئیمتیازاتى کەمئەندام و خاوەن پێداویستي تایبەت) ژمارە (22)ى ساڵى (2011)ش کراوە، بە تەرخانکردنى ڕێژەى 5% لە تێکڕاى وەزیفەکان بۆ توێژى ئاماژەپێدراو، بە شێوازێک (25) کەس لە کۆى (500) دەرچوو خاوەنپێداویستي تایبەتن و بە سیستەمى کۆتا دەر چوون.
هەروەها دەرچووان بەپێى پێداویستي فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگهى هەڵەبجە (45) جۆر وەزیفەى گشتى لەئەستۆ دەگرن، بە شێوازێک بڕوانامە و بوارى پسپۆڕرییان لەگەڵ جۆرى کار و ناونیشانى وەزیفییان دهگونجێت و هیچ دەرچوویەک بە ئەرکێک هەڵناستێت لە بوارى پسپۆڕی خۆى نەبێت بە پێى بڕوانامەکەى.
ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە