زیاتر لە ٢٠ بەرھەمی کارگەکانی ھەرێم ھەناردەی دەرەوەی ووڵات دەکرێت

زیاتر لە ٢٠ بەرھەمی کارگەکانی ھەرێم ھەناردەی دەرەوەی ووڵات دەکرێت
پەیامی کورد   ...   زیاتر لە ٢٠ بەرھەمی کارگەکانی ھەرێم ھەناردەی دەرەوەی ووڵات دەکرێت

بەڕێوبەری گەشەپێدانی پیشەسازی ھەولێر ووتی "لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گرینگیدان بە کەرتی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان، ئێستا زیاتر لە ٢٠ بەرھەمی کارگەکانی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی ووڵاتانی دەرەوە دەکرێت، بەردەوامیش ھەوڵ دەدرێت بەرھەمی زیاتر ھەناردە بکرێت." 

تەیب کەژۆ، بەڕێوبەری گەشەپێدانی پیشەسازی ھەولێر، ڕایگەیاند "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم، بەردەوام ھەوڵی داوە بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان پێداویستی پڕبکاتەوە، دواتر بەرھەمی زیادە بۆ درەوەی ووڵات ھەناردە بکرێت، ئێستا زیاتر لە ٢٠ بەرھەمی جۆراوجۆر ھەناردەی ووڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا و ووڵاتانی کەندا، تورکیا، سووریا و سوودان  دەکرێن، ھەوڵەکانیش زۆر باشن و ئاسانکاری زۆر باشیش لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، لە وەزارەتی ناوخۆ و بازرگانی و تەندرووستی، بەھەرمی خۆراکی، شیرەمەنی، بەرھەمی قیڕی شل، پاتری، خۆراک، دەرگا، پەنجەرە و بەرھەمی دیکە ھەر یەکێک بەبڕێکی جیاواز ھەناردە دەکرێن." 

تەیب کەژۆ ووتیشی "ھەناردەکردن بەردەوام دەبێت و بڕەکانیش بەپێی خواستی ووڵاتان زیاد دەکرێت، ئامانجیشمان ئەوەیە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی ناوخۆ زیاد بکرێت و پێداویستی ناوخۆ پربکرێتەوە، دواتریش بۆ دەرەوە ھەناردە بکرێت و کێبڕکێ لەگەڵ بەرھەمی ھاوردە بکات." 

دەشڵێت "لە ھەرێمی کوردستان کارگەی زۆرمان ھەیە، زیاتر لە ٣ھەزار کارگەمان ھەیە، ھەر یەکێک لەو کارگانە بەپێی پێویستی کاری خۆیان دەکەن و بەرھەمیان ھەیە، ھەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بەردەوام بەرھەمیان لە زیادبوون دابێت، ھەر بۆیە لەم کابینەیە بە ھاوکاری لایەنی پەیوەندیدار لە کەرتی پیشەسازی ھەنگاوی زۆر باش نراون." 

ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە