"لە سلێمانی ۹۰۰ ھەزار کەس سوودمەند دەبن"

"لە سلێمانی ۹۰۰ ھەزار کەس سوودمەند دەبن"
پەیامی کورد   ...   "لە سلێمانی ۹۰۰ ھەزار کەس سوودمەند دەبن"

بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە گوژمەی نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پڕۆژەیەکی ئاو لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت، کە ٩٠٠ ھەزار کەس لێی سوودمەند دەبن و تا ٣٠ ساڵی دیکەش کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەکات، کە ئێستا لە قۆناغی تەندەریندایە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پڕۆژەی ئاوی دوکان بۆ سلێمانی بوودجەکەی ٢٩٣ ملیۆن دۆلارە و دەبێتە سێیەم پڕۆژەی دوکان - سلێمانی و ٢٠ ھەزار مەتر سێجا لە کاتژمێرێک دا ئاو دابین دەکات، کە لە قۆناغی یەکەم دا ٥٠%ی جێبەجێ دەکرێت و ٩٠٠ ھەزار کەس لە پارێزگای سلێمانی لەو پڕۆژەی ئاوە سوودمەند دەبن و بە تەواوبوونی پڕۆژەکەش، تاوەکوو ٣٠ ساڵی دیکە لە سلێمانی کێشەی کەمئاوی نامێنێت.

ئەحمەد ووتیشی، ئەو پڕۆژەیە ئێستا تەندەرینی بۆ ئامادە دەکەین و ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانانیشی بۆ گەڕاوەتەوە و تەنیا ماوە تەندەر ڕابگەێندرێت و بدرێت بە کۆمپانیایەک، بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت، بۆیە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو کارە دەکرێت و پڕۆژەکەش جێبەجێ دەکرێت.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە