سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەكیتی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان کرد

پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەكیتی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان کرد
یەكشەممە 11ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ڕادۆ بۆتۆم بەرپرسی نووسینگەی یەكیتی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بەرپرسی نووسینگەی یەكیتی ئەوڕووپا لە هەرێمی كوردستان وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی نێوان نووسینگەی یەكیتی ئەورووپا لە هەرێم و ناوەندە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستان كورتەیەكی لە ڕوانگەی یەكیتی ئەورووپا بەرانبەر هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و ئەوەشی ڕاگەیاند كە یەكیتی ئەورووپا پاڵپشتی لە بوونی سەقامگیری و پێشەوەچوونی زیاتری هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی ئابووری و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان دەكات.
لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سووریا و هەروەها پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتیانە لە توركیا ئاڵوگۆڕ كرا و بەرپرسی نووسینگەی یەكیتی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە یەكخستنی ڕوانگەی لایەنە كوردییەكانی سووریا و هەروەها یارمەتیدانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی توركیا بەرز نرخاند.
ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە




