ناوی ٣٣ ھەزار پێشمەرگە و فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە

پەیامی کورد ... ناوی ٣٣ ھەزار پێشمەرگە و فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە
بەرپرسی ووردبینی لە ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکرای کرد، ناوی زیاتر لە ٣٣ ھەزار پێشمەرگە و فەرمانبەر و خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە.
سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی، ڕایگەیاند، لە ئێستادا ناوی زیاتر لە ١٠ ھەزار و ٣٠٠ کەس لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەو لیستە پەسەند دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەت و دواتر ڕەوانەی شارەوانییەکان دەکرێت بۆ تیروپشک و جێبەجێکردن.
بەرپرسەکەی وەزارەتی شارەوانی دەشڵێت، لیستێکی دیکەش کە پێکھاتووە لەناوی ٢٣ ھەزار خانەنشین و فەرمانبەر، ئەویش لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە و چاوەڕێی پەسەندکردنیان دەکەین بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە بڕیاری حکوومەت بۆ وەرگرتنی زەوی.
مەولوود ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لیستێکی نوێ لەبەردەستە وەزارەت سەرقاڵی ووردبینییە و کەی کۆتایی بە پرۆسەی ووردبینی ھات، ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەین بۆ پەسەندکردن.
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە




