کرێکارێکی کوردی خەڵکی ورمێ بە هۆی کارەباوە لە تورکیا گیانی لەدەستدا

پەیامی کورد ... کرێکارێکی کوردی خەڵکی ورمێ بە هۆی کارەباوە لە تورکیا گیانی لەدەستدا
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤، پەیمان شاهسون، کرێکاری کوردی خەڵکی گوندی باوان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی تورکیا، بە هۆی کارەبا گرتنەوە گیانی لەدەستدا.
ئەم کرێکارە خێزاندارە بە هۆی نەبوونی هەلی کار و فشارە ئابوورییەکان لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا ناچار بوو بۆ بژێوی بنەماڵەکەی ڕوو لە توركیا بكات.
پەیمان یەکێک لەو سەدان هاووڵاتییە کوردەیە کە بە هۆی سەختی بارودۆخی ژیان و کۆت و بەندەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە ناچارن زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن و لە ژینگەی نائەمن دا کار بکەن.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




