سامانە سرووشتییەکان : حکوومەتی عێراق ئاستەنگی دروست کردووە

سامانە سرووشتییەکان : حکوومەتی عێراق ئاستەنگی دروست کردووە
پەیامی کورد   ...   سامانە سرووشتییەکان : حکوومەتی عێراق ئاستەنگی دروست کردووە

وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ کونسووڵی گشتی هەنگاریا و کونسووڵی گشتی ئەرمینیا لە هەولێر کۆبووەوە، گفتوگۆیان لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بەپێچەوانەی دەستوور و یاسا و تەنانەت بڕیاری دادگاکانی عێراق، ئاستەنگی لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان لە دوو دیداری جیا لەگەڵ هەر یەک لە ئاتیلا تۆس، کونسووڵی گشتی هەنگاریا و ڕافائێل مۆڤسێسیان، کۆنسوولی گشتی ئەرمینیا لە هەولێر، باسی لە ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری سامانە سرووشتییەکان گوتی، ئەمە لە کاتێکدایە هیچ کێشەیەک لە گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکان نییە و ئامادە نییە ماف و گەرەنتی و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکان بدات، لەلایەن خۆیانەوە هەردوو کونسووڵ پشتگیری خۆیان و حکوومەتەکەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی نیشاندا.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە