سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات كرد
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات كرد

سێشه‌ممه‌ 2025/6/17 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیماراتیان، تاوتوێ کرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ خاتوو شه‌یخه‌، سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ئیمارات و سه‌ركردایه‌تی ووڵاته‌كه‌ى به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند و جه‌ختى له‌ خواستى ئیمارات بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌.

ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە