سەرۆکی حکوومەت لە هەولێر پێشوازی لە کونسووڵی گشتی هەنگاریا کرد

سەرۆکی حکوومەت لە هەولێر پێشوازی لە کونسووڵی گشتی هەنگاریا کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت لە هەولێر پێشوازی لە کونسووڵی گشتی هەنگاریا کرد

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە کونسوولی گشتی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی.

دووشەممە 16/6/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاتیلا تۆس، کونسوولی گشتی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی كوردستان.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسووڵی گشتی هەنگاریای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە