سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هەڵسوورێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد، لە دیدارەكەشدا هەڵسوورێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات سڵاو و ڕێزی سەرۆكی ووڵاتەكەی بە سەرۆكی حكوومەت گەیاند.
دووشەممە 16/6/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسوورێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی تایبەت و دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرد، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانی خەڵک و سەرکردایەتی ئیمارات دووپات کردەوە.
هەڵسوورێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات، سڵاو و ڕێزی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیران، بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە کردەوە.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




