سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری کونسووڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد

پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری کونسووڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد
سەرۆک بارزانی و ھەڵسووڕێنەری کاروباری کونسووڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە ھەولێر، جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە.
سێشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە (شیخە بشیر فرحان) ھەڵسووڕێنەری کاروباری کونسووڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە ھەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە. ھەروەھا سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ھەڵوێستی سەرکردایەتی ئیماراتی ڕاگەیاند لە پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکاندا.
بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




