سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ مامۆستایانى كوردستان کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ مامۆستایانى كوردستان کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ مامۆستایانى كوردستان کرد

پێنجشەممە، 15ـی ئایاری 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بەبۆنەی شەست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."

لە پەیامەکەدا سەرۆک وەزیران دەڵێت، خەبات و تێکۆشانی یەکیتی مامۆستایانی كوردستان و داکۆکیکردنیان لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پێزانینێکی زۆرمان بۆ مامۆستایانی کوردستان هەیە، کە ڕۆڵێکی گرینگ لە پەروەردەکردن و فێرکردنی نەوەکانمان دا دەگێڕن.

سەرۆکی حکوومەت باسی لەوەش کردووە، "ئومێدەوارم مامۆستایانی کوردستان، لەسەر بنەمایەکی باش و پەروەردەیەکی دروست و هزری نیشتمانپەروەری و خۆش ویستنی کوردستان، نەوەیەکی داهێنەر و زانست خواز و ژینگەدۆست پێبگەێنن، بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کارایان لە پێشخستن و بەرەوپێش بردنی کوردستاندا هەبێت."

ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە