سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو سێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد کۆبووەوە

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو سێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد کۆبووەوە
سێشەممە 5/20 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە واشینتۆن، لەگەڵ هەردووسێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە.
هەردوو سێناتۆر خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئەمریکا نیشان دا و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەیان لە دژی داعش و پێگەی گرینگی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد .
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە ڕێککەوتنەکانی بواری ووزە کران کە لە واشینتۆن واژوو کران، ئاماژەیان بەوە دا کە ڕێککەوتنەکان دەبنە هۆی پەرەپێدانی ئابووری نەک تەنیا هەرێمی کوردستان بەڵکوو هەموو عێراق.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




