سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە و ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر پێویستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە.

سێشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە واشینتۆن و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، لەگەڵ کۆنگرێسمان بڕایان ماست سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کۆنگرێسمان ماست سوپاس و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی. ھەروەھا ھەموو پشتیوانییەکی بۆ ھەرێمی کوردستان وەک ھاوپەیمانێکی گرینگی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرھێنان و وزە، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرینگی و سوودەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەردوو کۆمپانیای ئەمریکی HKN و WesternZagos ئەنجامی دا.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە