سەرۆکی حکوومەتی ههرێم لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی ههرێم لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین، لەسەر گرینگی و پێویستی بەردەوامبوونی پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان ھاوڕا بوون.
چوارشەممە ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا باس لە چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێم و بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا. ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر گرینگی و پێویستی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، ھەروەھا دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




